زۆرێك لەو سایتانەی لێرەدا لینكیان بۆ كراوە بابەتەكانی لەسەر مەنهەجی ڕاست و دروستی ئیسلامی ڕەسەن نییە, یان تێكەڵ كراوە بە فیكری ترو دەمارگیری كوێرانەو حیزبایەتی, یان بابەتگەلێكی تێدایە بانگەشەیە بۆ ڕێچكەیەك یان بۆچونێكی ڕێچكە گومڕاكەرەكان, یان بابەت و وێنەو هەندێك لە ڤیدیۆكانی بە شەرعی نازانین, هەموو ئەم تێبینییانە هەست پێ دەكەین, بەڵام لە سەرەنجامدا دەمانەوێت هەموو ئەوانە بناسێنرێن و بزانرێت هەڵگری چ جۆرە بیركردنەوەیەكن, هەروەها زەمینەیەكی مونافەسە دروست بكەین بۆ ئەو كەسانەی ڕەخنە گرن با ئەوانیش ڕوپەڕێكی شەرعی دروست بكەن و ڕەدی ئەوانەی پێشووی پێ بدەنەوەو لینكەكەیان لێرە بڵاوبێتەوە.